ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، بومەلەرزەیەک سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران و قەزای چۆمانی لە سنووری پارێزگای هەولێر هەژاند.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاتژمێر 6 و 41 خولەکی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، بومەلەرزەیەک لە سنوری ناحیەی حاجی ئۆمەرانی سەر بە قەزای چۆمان روویداوە، و خەڵکی ناوچەکە هەستیان بە بومەلەرزەکە کرد، بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتۆتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، بومەلەرزەکە بەگوڕی 5 پلەی رێختەر لە قوڵایی 10 کم بووە.
چەند سەرچاوەیەک باس لەوەدەکەن، بومەلەرزەکە لە سنووری قەزای پشدەریش لە ئیدارەی ڕاپەڕین هەستی پێکراوە، کە سەرچاوەکەی بۆ کوردستانی ئێران دەگەڕێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.