له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر مه‌ترسیداربوونی دۆخی كۆرۆنا له وڵات ده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه، ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی رۆژانه به كۆرۆنا تۆماركراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له سه‌ر بنه‌مای راپۆرتی شاره‌زایانی ته‌ندروستی گشتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، دۆخی كۆرۆنا ئێستا پێی ناوه‌ته قۆناغێكی زۆر مه‌ترسیدار و تا دێت ژماره‌ی تووشبوون به‌خێرایی زیاتر ده‌بێت، پێشتریش له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌كانمانه‌وه رامانگه‌یاندبوو و پێشبینیمان كردبوو، كه ئه‌و شه‌پۆله زۆر له شه‌پۆله‌كانی پێشوو سه‌ختتر ده‌بێت، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه تا ئێستا، ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی خه‌مساردی و كه‌مته‌رخه‌می هاووڵاتییانه به ته‌واوی چین و تویژه‌كانییه‌وه به پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئێستا به‌ده‌گمه‌ن گوێ به رێكاره‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌درێت، به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانی ده‌مامك و دووری كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی فه‌رمانبه‌ره‌كانی له پێشكه‌شكردنی چاودێری پێویست بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كۆرۆنا ده‌كاته‌وه، كه له نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره‌كانی كه‌ره‌نتینه خه‌وێندراون، وێڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوونی رۆژانه، به‌ڵام به‌هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی ده‌رمان و پێداویستییه پێویسته‌كان، به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشان، ژماره‌ی مردن به‌و په‌تایه كه‌م بووه‌ته‌وه.
ئه‌مرۆ هه‌ینی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند: 8636 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون و له‌به‌رامبه‌ردا 6508 تووشبووش چاكبوونه‌وه و 32 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه مردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.