Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:01

کۆمسیۆنى باڵا واده‌ی بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق، بانگەشەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی دەستپێكرد و ناوی سەرجەم كاندیدەكانیشی پەسەند كرد.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، له‌ئه‌مڕۆوه‌ ده‌توانن بانگه‌شه‌كانیان تاوه‌كو كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی رۆژی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ده‌ستپێبكه‌ن.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆوه‌ رێگه‌ ده‌درێت به‌كاندیده‌كان كه‌ ناوه‌كانیان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستپێبكه‌ن، دوا واده‌ش بۆ كۆتاییهاتنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی رۆژی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری دووهه‌زار و بیست و یه‌ك ده‌بێت.

له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ناوی سه‌رجه‌م كاندیده‌ په‌سه‌ندكراوه‌كانی بازنه‌كانی له‌ پارێزگاكان بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ڕێگه‌ی تیروپشكیشه‌وه‌، ژماره‌ بۆ كاندیده‌كان دیاریكرا.

لە دواى ساڵى (2003)ەوە ئەوە یەکەمجارە ماوەى بانگەشەى هەڵبژاردن ماوەى سێ مانگ بخایەنێت.

جێی باسه‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی شه‌شی شه‌شی دووهه‌زار و بیستی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاریكرد، به‌ڵام له‌سه‌ر داواكاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ 10ی 10ی 2021 دواخرا.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.