له رۆژگارێكی سه‌ختی ئه‌مڕۆ به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا ، ته‌واوی رێكاره‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ئه‌وه بوو كه ساڵی خوێندنی 2020- 2021 رزگار بكات ، به‌كه‌مترین زیان و لێكه‌وته‌كانی ، به‌تایبه‌تی بۆ قوتابی و خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی كه دوا قۆناغ و دوا پۆلی خوێندكار‌و قوتابیانه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ، كه قوتابی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ منداڵه‌كانیان ده‌خوازن ، بۆیه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش به هه‌مان نه‌فه‌س مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه كردووه كه به قازانجی قوتابیان و خوێندكاران ته‌واو بێت ، چ له رووی پرۆگرامه‌كان ، چ له رووی ئاماده‌سازی هۆڵه‌كانی ئه‌زموونه گشتییه‌كان ، چ وه‌ك داڕشتنی خشته‌ی ئه‌زموونی ، هه‌روه‌ها ره‌چاوكردنی باری ده‌روونی ، هه‌روه‌ها له دوا بڕیار‌و رێنماییه‌كان گرنگی به باری ده‌روونی قوتابیان و خوێندكاران دراوه ، به‌تایبه‌تی ده‌ستپێكی ئه‌زموونه‌كان كه له كاتژمێر 7و 30 خوله‌كی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات ، ئه‌وه‌ش زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه كه قوتابی :
1- به‌یانی ئه‌و كاته فێنكه‌و و گه‌رمییه‌كه به‌و شێوه‌یه نیه ، واتا قوتابی ئه‌گه‌ر 3 كاتژمێر تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بدات ، كاتژمێر 10 و 30 خوله‌ك ته‌واو ده‌بێت ، واتا حیساب بۆ قوتابی كراوه كه نه‌كه‌وێته كه‌شێكی زۆر گه‌رمی له ناو هۆڵه‌كان .
2- دوای ئه‌وه‌ی قوتابی كاتژمێرلا 10 و 30 خوله‌ك ته‌واو ده‌بێت ده‌توانێت تا نیوه‌ڕۆ پشوێك بدات و دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به خوێندن بكاته‌وه واتا ده‌سته‌به‌ر كردنی كات و به‌فیڕۆ نه‌دانی .
3- به‌یانی كاتژمێر 7 و 30 خوله‌ك قوتابی دوای حه‌سانه‌وه و خه‌وتن و به‌یانی زوو ته‌ركیزو جه‌خت كردنه‌وه‌ی مێشك و ئه‌و زانیارییانه‌ی كه گرنگی پێداوه ، زۆر به ئاسانی بیر دێته‌وه ، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی گرنگه بۆ ئارامی و هێمنی مێشك و جه‌سته‌ی قوتابیان و خوێندكارانی پۆلی 12 .
بۆیه پێویسته ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به گرنگ بزانیین و ستایشی بكه‌ین ، كه دوای دیراسه‌ت كردنی ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی ئه‌مڕۆ ، ئه‌و هه‌نگاوانه نراون و هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیانه به گشتی .
هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ته‌واوی خوێندكاران ده‌خوازیین ، هیوادارین به ئاستێكی به‌رز ، به نمره‌یه‌كی باش ئه‌و ئه‌زموونه تێپه‌رێنن .
ن- م.سوهێل تاهیر
ئاورێک له قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بده‌نه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.