نیوهرۆی ئهمڕۆ ههینی 9 -7-2021 رووداوێكی هاتووچۆدا له سهر رێگای شهقلاوه - ههریر قوربانی لێكهوتهوه.
محەمەد ئامۆکەیی بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، بە کورستان تی ڤی راگەیاند چوار کەس ئەمڕۆ لە ئەنجامی ڕووداوێکی پێکدادان گەیێندارونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە گوتیشی: لەم رووداوەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوەو کەسێکی تریش بەسەختی برینداربوە، هاوکات دوای چارەسەر بۆ بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی رۆژئاوای هەولێر کراون، و تەرمەکانیش گواسترانەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.گواستراونەتەوە
ئامۆکەیی، ئەوەشی ڕایگەیاند ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە یەکیان دانیشتوی هەریرە و دووەکەی تریش نەزانراوە خەڵکی کوێن، لەبەر ئەوەی رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا ڕوویداوە،
بەڕێوەبەری هاتوچۆی هێلی دەرەوەی هەریریش کە لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەبوە ڕایگەیاند کە ئەو پێکدادانە لە ئەنجامی تیژ ڕۆیی ڕوویداوە.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.