Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:42

وەزارەتی دارایی نیشانەی گلدانەوە (حجز) دەخاتە سەر چەند کۆمپانیایەکی بواری نەوت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هەرێمی كوردستان، نیشانەی گلدانەوە (حجز) دەخاتە سەر ژمارەیەک کۆمپانیای بواری نەوت.

لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کە ئاڕاستەی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێری کردووە  رایده‌گه‌ێنێت: بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارەی (13)ی 7-8-2019 داوا لە بەرێزیان دەكەن كە بەهۆی پابەند نەبوونیان بە دانی باج، نیشانەی گلدانەوە بخەنە سەر چەند كۆمپانیایەكی بواری نەوت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌: پاش ئاگادارکردنەوەیان بەپێی یاسا و بەهۆی پابەندنەبونیان بە دانی باج، پێویستە حجز بخرێتە سەر ژمارەیەک کۆمپانیایەکی بواری نەوت

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.