Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:01

تاڵیبان: 85%ی خاکی یٔەفغانستانمان کۆنتڕۆڵ کردووە

کوردستان TV
100%


شاندی بزووتنەوەی "تاڵیبان" کە بە سەردانێک لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیایە جەختی کردەوە، بزووتنەوەکە توانیویەتی کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر 85% خاکی ئەفغانستان بسەلمێنێت.
ئەمڕۆ هەینی، شەهابەدین دیلاوەر، گوتەبێژی بزووتنەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی، ئەفغانستان بە شێوەیەکی دڕندانە بۆ ماوەی 20 ساڵ بە دەست داگیرکەرەوە دەیناڵاند. جەختیشی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی بەرهەڵستکاری و خەبات بۆئەوەی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە دان بە مافەکانیاندا بنێن لە دیاریکردنی چارەنووسیان.
دیلاوەر، رایگەیاند، بزووتنەوەکە هەموو رێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ زامنکردنی نەبوونی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەسەر خاکی ئەفغانستان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.