Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:25

لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر، چاودێری وردی تانکەرەکانی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە ماڵان دەکرێت

کوردستان TV
100%


لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، بەمەبەستی دیاریکردنی ڕێوشوێنی تایبەت بۆ دابەشکردنی ئاوی پاکی خواردنەوەی ماڵان بەتەنکەر لەگەڕەکەکان و زانینی سەرچاوەی ئاوەکە و شێوازی دابینکردنەکەی و رێگەگرتن لەو کەسانەی قۆرخکاری لەنرخی دابینکردنی ئاوی ماڵان دەکەن، سەرجەم تیمەکانی قایمقامیەت ڕاسپێردران بەدواداچوونی ورد بکەن بۆ هەموو ئەو تانکەرانەی ئاوی پاکی خواردنەوە دەگوازنەوە بۆ ئەو گەڕەک و ماڵانەی پێویستیانە.
بۆئەو مەبەستەش تیمەکانی قائیمقامیەت لەهەڵمەتێکدا لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری هەولێر بەدواداچوون و چاودێری توندیان خستەسەر تەنکەرەکانی دابینکردنی ئاو و ڕێوشوێنەکانی دابەشکردنی بەسەر ماڵان، هەروەها تیمی تایبەت پێکهێنرا بۆ زانینی سەرچاوەی ئاوەکە کە لەکوێ دێت و چۆن لەگەڕەکەکان دابەشدەکرێت.
لەوبارەیەشەوە نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزایی ناوەند، ڕایگەیاند: " ئەم بابەتە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە تەندروستیی گشتی و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییانەوە هەیە، لەسەر فەرمانی بەڕێز پارێزگاری هەولێر، لەمەبەدوا ڕێگە بەهیچ کەس ولایەنێک نادرێت بە هەڕەمەکی بێت و ئاو دابەش بکات، دەبێت ئەو تانکەرەی ئاو خواردنەوەی ماڵان دابەش دەکات، تانکەری تایبەتی ئاو بێت، ئەم ھەڵمەتە بەردەوام دەبێ و هەرکەس و لایەن و شوێنێکیش پابەند نەبێت، رێکاری توندی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.