Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:44

که‌شناسی هه‌رێمی کوردستان: پله‌کانی گه‌رما به‌ به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌مه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌ به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم له‌و ماوه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: شاره‌كانی هەولێر، سلێمانى، دهۆک لەنێوان 42 - 45 پلەى سیلیزى ده‌بێت.
هه‌روه‌ها  شاره‌كانی کەرکووک و هەڵەبجە لەنێوان 44 - 46 پلەى سیلیزى ده‌بێت و ناوچەکانى گەرمیان و خانەقینیش لەنێوان 46 - 50 پلەى سیلیزى ده‌بێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.