راوێكدا، یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی هێرشی مووشه‌كی و فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئیدانه ده‌كات.
له راگه‌یاندراوی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی كه‌واژووی سه‌قر غه‌باش سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌و هاتووه: به‌ناوی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بییه‌وه هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی تیرۆرستی و ترسنۆكانه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.
راشیده‌گه‌یه‌نن: به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی و تووڕه‌ییه‌وه، یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی به‌دواداچوونی بۆ هه‌واڵی هێرشی سته‌مكارانه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی مینڕێژكراو و مووشه‌كه‌كانی شه‌وی سێشه‌ممه له 6ی ته‌ممووزی 2021 بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان كردووه، كه سوپاس بۆ خودا جگه له زیانێكی كه‌می ماددی هیچ زیانێكی گیانیی به‌دواوه نه‌بوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی دووباره به توندی ئه‌و هێرشانه ره‌ت ده‌كاته‌وه و هه‌موو جۆره شێوازێكی توندوتیژی و توندڕه‌وی شه‌رمه‌زار ده‌كات، جا پاڵنه‌ر و پاساوی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه هه‌رچییه‌ك بێت و هه‌ر جۆره كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی و خراپه‌كاری ئیدانه ده‌كه‌ین، كه دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان و كه‌رته‌كانی بووژانه‌وه له هه‌ر شوێنێك بكه‌نه ئامانج. یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌یی خۆی بۆ وه‌ستان له‌گه‌ڵ كۆماری عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانی خۆی بۆ برا عێراقییه‌كان له جه‌نگی دژ به تیرۆر و گرووپه تیرۆرستییه‌كان ده‌كاته‌وه و پاڵپشتی له هه‌موو رێكارێكی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، كه له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌گرێته به‌ر، كه ده‌یانه‌وێت ده‌ست بۆ ئاسایش و سه‌روه‌ری عێراق درێژ بكه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ست بخه‌نه كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته، به‌مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی پشێوی و تێكدانی سه‌قامگیری، هه‌وره‌ها جه‌خت له‌سه‌ر توانای عێراق و گه‌له‌كه‌ی بۆ شكست هێنان به هه‌موو ئه‌و پیلانگێڕییانه ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه كۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م بونیادنانه‌وه و گه‌شه‌كردنی عێراق.
له‌كۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نن: هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌و جۆره كرده‌وه تاوانكارییانه پێشێلێكارییه‌كی زه‌قن به‌رامبه‌ر یاسا و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌ئامانجكردنێكی ته‌واوی سه‌لامه‌تی ئاسمانی مه‌ده‌نییه و كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له یارمه‌تیدانی عێراق له جه‌نگی دژ به تیرۆر و كاره ناوازه‌كه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له سه‌رانسه‌ری وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.