Erbil 7°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 23:11

قایمقامیەتی سلێمانی لەبارەی گەڕەکە شوێنەواریەکانی شارەکە بڕیارێک دەرده‌کات

کوردستان TV
100%


لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: رێگە نادرێت هیچ شوێنێکی نیشتەجێبوون یان بازرگانی لە سنوری گەڕەکە کەلەپورییەکانی سلێمانی بەبێ ئاگاداری لایەنی پەیوەندیدار بروخێنرێت یان نۆژەن بکرێتەوە
لیژنەی شوێنەواری سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت، کاری چاودێریکردنی خانوو و گەڕەکە کۆنەکانی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆ، ئەویش لەپێناو مانەوەی سیمای گەڕەکە کەلەپورییەکانی سلێمانی كە پێکهاتوون لە (جولەکان، سەرشەقام، دەرگەزێن، سابونکەران، مەڵکەندی، شێخان، کانێسکان).
رەوا کەریم سەرۆکی لیژنەی شوێنەوار لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت رایگەیاند: لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی رێگە نادەین لە سنوری گەڕکە کۆنەکاندا بەبێ رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان کاری روخاندن یان نۆژەنکردنەوەو دروستکردنی خانووی نیشتەجێبوون و بازرگانی بکرێت، هەر کەسێک سەرپێچی بکات هیچ مامەڵەیەکی بۆ ناکرێت و روبەڕووی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.