Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:45

وه‌زیری ته‌ندروستی: بۆ یه‌که‌م جار پێداویستی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە زنجیرەی دێڵتا دابینکرا

کوردستان TV
100%


دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: بۆ یه‌كه‌م جار پێداویستی ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنای ناسراو به‌ زنجیره‌ی دێڵتا له‌هه‌رێمی كوردستان دابینكرا.

ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زیری ته‌ندروستی:
پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین پێشووەچوونی بەخۆوە بینیوە، زیاتر لە 399 هەزار ژەمەڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا لەلایەن دانیشتوانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، لەوانە زیاتر لە 255 هەزار هاوڵاتی کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا (7.8%)ی ئامانج ژەمی یەکەم و زیاتر لە 144 هەزار هاوڵاتی کە دەکاتە ڕژەی لەسەدا (4.4%) ی ئامانج ژەمی دووەمی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنای وەرگرتووە.

بۆیەکەمجارە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی کیت و پێداویستی تایبەت بە دەستنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە (زنجیرەی دێڵتا) لە هەرێمی کوردستان دابینکرا.

هاوڵاتیانی بەڕێز ...
پێشبینی هەڵکشانی سێیەم و ئەگەر و گومانی بڵاوبوونەوەی جۆر و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکرێت.

بەداخەوە جارێکی دیکە ژمارە و ڕێژەی تووشبووان و نووستن لە نەخۆشخانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیادبووە و دووهێندی هەفتەکانی پێشووە... 
تکایە بەهەندی وەربگرن و ڕێکاری خۆپارێزی بگرنە بەر بە لەبەرکردنی ماسک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و قەرەباڵغی، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەکانتان بن با هەموومان هاوکار و پاڵپشت بین و ڕێگەبگرین لە هەڵکشانی توندی نەخۆشیەکە و کوردستانمان بپارێزین.

شوێنە گشتیەکان پێویستە پابەندی مەرجە تەندروستیەکان بن.
وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری زیاتری رووبەرووبوونەوەی هەر هەڵکشانێکی نوێ دەکات.

د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
8 تەممووز 2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.