Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 20:02

له‌ هه‌ولێر بەبڕی زیاتر له‌ 6 ملیار دینار ده‌ست به‌چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری ده‌کرێت

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەمە 2021.7.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری  جێگرانی پارێزگار، سەردانی قایمقامیەتی قەزایی ناوه‌ندى هه‌ولێرى کرد و له‌گه‌ڵ نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامى قه‌زایى ناوه‌ند و بەرێوەبەرانی ناحییە و بەرپرسانی ئیداری قەزاکە كۆبۆوه‌.
لەکۆبوونەوه‌کدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە قائیمقام و بەرپرسانی قه‌زاكه‌ و بۆ به‌ڕیوه‌بردن و ئه‌نجامدانى ئه‌رك و کارەکانیان، سەبارەت بەده‌ستكردنه‌وه‌ به‌پڕۆژه‌ خزمەتگوزارییەکانی له‌ سنوورى قه‌زاى ناوه‌ند و خزمەتکردنی هاوڵاتییانی لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: "بە بڕی (6,613,000,000)  شه‌ش ملیار و شه‌ش سه‌د و سێزده‌ ملیۆن دینار، ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییەکان لەقه‌زایى ناوەندی شارى هه‌ولێر و ناحییە و گونده‌کان، ئومێده‌كه‌ین له‌داهاتووشدا بتوانى خزمه‌تی زیاترى شاره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان بكه‌ین". پارێزگارى هەولێر هه‌روه‌ها وتى: "ئه‌گه‌رچی ئەو پارەیەش بۆ ئەم پرۆژانە ته‌رخانكراوه‌ بڕێکى کەمە، بەڵام هیوادارین بتوانین لەگەڵ باشتربوونى رەوشی دارایی هەرێمى کوردستان له‌ پڕۆژه‌كانى پەرەپێدانى پارێزگاى هه‌ولێر بچینە قۆناغێکى دیکەوە"، سه‌باره‌ت به‌ پرۆژەکانیش پارێزگاری هەولێر وتی: "ئەو پرۆژانەی کە ده‌ستیان پێده‌كرێت، بەشێکیان ئەو پرۆژانەن کە به‌ نیوەچڵی ماون و بەشێکیشیان پرۆژەی نوێن و لە سێکتەرە جیاوازەکاندان کە زیاتر ته‌ركیزمان كردۆته‌ سەر نۆژەنکردنەوە و چاککردنی شەقامەکانە، هەروەها نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و كه‌رتى ته‌ندروستى، بەڵام بەشی زۆری ته‌رحانكراوه‌ بۆ ڕێگەوبان و شەقامەکان".
له‌ته‌وه‌رێكی ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگارى هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ ووشکەساڵى ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌ کە هەنگاوى جدى بۆ نراوە، لە دیوانى پارێزگا ژوورێکى عه‌مه‌لیات دروست کراوە پێكهاتووه‌ له‌هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەوەى گرفتەکان دەستنیشان بکرێن و رۆژانە لە ماوەى 48 کاتژمێردا بڕیاریان لەبارەوە ده‌درێت و ئێستا لە قۆناغى زاڵبوونین بەسەر كێشه‌كانى ووشکەساڵى و لە چەند ڕۆژى داهاتووشدا چەند بیرێک چاک دەکرێنەوە و چەند بیرێکى تازەش لێدەدرێن. له‌باره‌ى کەمى ئاویش، پارێزگارى هەولێر ڕوونى کردەوە: "هەولێر شایانى خزمەتى زیاترە، ئەوانەى کە گوایە ئاو دابەش دەکەن ئەگەر وەک سۆزڕاکێشان بێ ئەوە جیایە، ئەگینا دامەزراوەکانى حکوومەت ئەرکى خۆیان جێبەجێ کردووە، بەڵام ئەوە ئەرک بووە بۆیە باسمان نەکردووە. ئێمە خەڵکی هەولێر دڵنیا دەکەینەوە کە ئێستا لە قۆناغی کۆنترۆڵ و زاڵبوونداین و چەند ڕۆژێکی دیکە ئەو گرفتە بەدڵنیاییەوە نامێنێت".
لەکۆتایدا، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ باس لەڕەوشی سنووره‌كه‌  و کەم و کوڕی و پێداویستییەکان و داواكارى ناحییه‌كان کرا و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پارێزگارى هه‌ولێر، دڵنییای كردنه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و كه‌م و كوڕى پێویستیانه‌ی هه‌ن چاره‌سه‌رده‌كرێن.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.