به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 8ى 7 ى 2021، بەهۆکارێکی نادیار لە سنوری هەردوو گوندی ( سارتکە و کەڵکەسماق )ی سەر بەقەزای دوکان ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە ،تێمێك له پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی دوكان و پیره‌مه‌گرون و خه‌له‌كان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌رگری شارستانی دوكان و دانیشتوانی هه‌ردوو گوندی (کەڵکەسماق و سارتکە) و دوو فڕۆکەی ئاگر کوژێنەوە گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە ، بەهۆی چڕی پوش و پاوان و دارستانی ناوچەکەو سەختی شوێنەکە کاتێکی زۆری ویست بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی پاشان دوای هەوڵ و ماندوونێکی زۆر توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: كه زەرەرو زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سوتانی نزیکەی ( 3) هەزار دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی .
پۆلیس داوا لە هاووڵاتیان ده‌كات لەم وەرزەدا لە دەشت و کێوەکاندا بە ووریایەوە مامەڵە بکەن و پاشماوەی ئاگر لەدوای خۆیان بەجێ نەهێڵن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.