Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 15:06

ئەمەریکا هێزێکی شه‌ڕکه‌ر کە لە هەزار و 800 سەرباز پێکدێن رەوانەی عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

بڕیارە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) هێزێکی شەڕکەر رەوانەی عێراق بکات و ئەو هێزە لە چەند ناوچەیەکی عێراق و هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێت.

سوپای ئەمەریکا بڕیاریداوە فیرقەی سترایکەر کە لە هەزار و 800 سەرباز پێکدێت رەوانەی عێراق بکات و شوێنی فیرقەی 256ـی پیادە بگرێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان هێزی شەڕکەری سترایکەر لە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد جێگیر دەکرێن.

جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌  له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هێرشی گرووپە چەکدار و میلیشیاکان لە عێراق بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا زیادیکردووە و زۆربەی هێرشەکانیش لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دەدرێن.

ژێده‌ر / کوردستان24 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.