Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:36

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: نزیکەی 2 ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی شاری هەولێر خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%

دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا لەسەر خەرجكردنی بڕی ( 1 ملیار و 911 ملیۆن و 504 هەزار و 250 دینار) بۆ جێبەجێكردنی یازدە پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ شاری هەولێر. 
 له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئەو بڕە پارەیە (1،911،504،250) دینار، لەسەر رێژەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكان و 100%ی فرۆشتنی زەوی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە بە مەبەستی جێبەجێكردنی 11 پرۆژە لە شاری هەولێر و خەرجكردنی پارەكەش بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییی دارایی دەبێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: پرۆژەكان پەیوەستن بە شاری هەولێر، وەك: دروستكردنی قەسیس و كریبستۆن لە گوندی سێبەردان و دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی بۆ گوندی نازماوە، لەگەڵ كڕینی كەرەستە و گازوایل بۆ بەرهەمێنانی تێكەڵەی ئەسفەڵتی و چاككردنەوەی شكست و چاڵی شەقامەكان و قیڕتاوكردنی شەقام لە سێبەردان.
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدا هاتووه‌: به‌شێكی دیكه‌ی پڕۆژه‌كان، بریتیه‌ له‌  كۆنكرێتكردنی چەند كۆڵانێك لە گەڕەكی زانیاری و فەرشكردنی چینی دووەم و كۆنكرێتكرێتكردنی شەقام، قیڕتاوكردنی 20 شەقام لە گەڕەكی هەولێری نوێ، چاككردنەوەی رێڕەوی سەرەكی ناو نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژهەڵات و قیڕتاوكردنی شەقام لە گەڕەكی باداوە، لەگەڵ داخستن و رێكخستنەوەی چەند سووڕانەوەیەك لە شەقامی سەرەكی هەولێر-مەخموور و جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.