Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 15:52

له‌ پارێزگای دهۆک ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێده‌کرێن

کوردستان TV
100%


لە چوارچێوەی پلانەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا لەسەر پەسەندكردنی لیستێكی پرۆژەی خزمەتگوزاریی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك بە گوژمەی نزیكەی 380 ملیۆن دینار.
 له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ژمارەی پرۆژەكان هەشت پرۆژەن و بە گوژمەی (379،600،000) ملیۆن دینار لەسەر داهاتی 15%ی شارەوانییەكان و 100%ی فرۆشتنی زەوی بۆ ساڵی 2021 لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێن، كە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەكان و بووژانەوەی سێكتەرە خزمەتگوزارییەكانی شاری دهۆك دەبێت.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدا هاتووه‌، لیستی پڕۆژه‌كان به‌م شێوه‌یه‌: 
1-دروستكردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی شندوخا .
2-دروستكردن و قیڕتاوكردنی دوو شەقام لە كەرتی45 ماسیك، قۆناغی دووەم.
3-دروستكردنی باخچەیەك لە كەرتی 76 شندوخا لە ڕۆژهەڵات.
4-نۆژەنكردنەوەی شەقام، شاخكێ.
5-دروستكردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی بەروشكێ .
6-دروستكردن و قیڕتاوكردنی دوو شەقام لە كەرتی 45 ماسیك قۆناغی یەكەم.
7-دروستكردنی باخچە لە كەرتی 45 ماسیك نزیك قوتابخانەی سەردەم.
8-نۆژەنكردنەوەی شەقام لە شاری دهۆك.

 شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.