Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 16:18

ترەمپ فەیسبووک و تویتەر و گووگڵ دەداتە دادگا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە سکاڵا لەسەر کۆمپانیای گووگڵ تۆمار دەکات کە خاوەنی فەیسبووک، تویتەر و یوتیوبە، ئەویش بەهۆکاری دروستکردنی سانسۆر لەسەری لە دوای هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لە شەشی کانوونی دووەمی رابردوودا.

دۆناڵد ترەمپ لە یانەی گۆڵف لە شاری نیوجێرسی، لێدوانێکی سەبارەت بەو دۆسیەیە دا و گوتی:بەیانی ئەمڕۆ، بۆ راگەیاندنی پێشهاتێکی زۆر گرنگ لە پێناو ئازادیی و ئازادی رادەربڕینمان لەبەردەمتانم. دژبە پەیمانگای سیاسەتی ئەمریکا و دامەزراوە گەورەکانی تەکنەلۆجیا وەک فەیسبووک، گووگڵ، تویتەر و سەرۆکی ئەنجوومەنەکانی جێبەجێکاریان وەک سکاڵاکار سکاڵایەکی بەکۆمەڵی گەورە دەکەمەوە''.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە دۆسیەکە لە ناوچەی باشووری فلۆریدا دەکرێتەوە و تیایدا داوای راگرتنی ئەو سانسۆرە شەرمەزاریکەرە دەکرێت کە بەرامبەر گەلی ئەمریکا پەیڕەو دەکرێت و گوتی: ''کۆمپانیاکانی میدیای کۆمەڵایەتی بە فەرمی ئەگەر دامەزراوەی تایبەتیش بن لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بە یاساکردنی ماددەی پاشکۆ ئەوانە رزگارکران لە بەرپرسیارێتیی و لە تایبەت دەرهێنران''.

تویتەر، یوتیوب و فەیسبووک بە هۆکاری ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هاوکار بووە لە رووداوەکانی سەر کۆنگرێس لە شەشی کانوونی دووەمی رابردوودا و بانگەشەکانی لەبارەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی 2020دا، سانسۆریان خستە سەر هەژمارەکانی دۆناڵد ترەمپ.

دواتر ئەو کۆمپانیایانە هەژمارەکانی دۆناڵد ترەمپ-یان بەشێوەیەکی هەمیشەیی هەڵپەسارد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.