سوپای پاسدارانی ئێران دژە موشەکێکی نوێی بەناوی ئەڵماس ئاشکراکرد کە بۆ روبەڕوبوونەوەی چەندین چەکی پێشکەوت,و لەنێویاندا موشەک و تانک بەکاردەهێنرێت.
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، لەمەڕاسیمێکدا سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مڕۆ له مه‌ڕاسیمێكدا دژە موشەکێكی نوێ به ناوی ئەڵماس بەئامادەبوونی ژەنەڕاڵ حسین سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران رادەستی هێزی زەمینی وڵاتەکەی کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو چەکە توانای دەستنیشانکردن و روبەڕوبوونەوەی فڕۆکەی جەنگی، هێلیکۆپتەر، تۆپی دورهاوێژ، تانکی درع و بۆمب و ئامێرەکانی دیکەی سەربازیی هەیە.
لەوبارەیەوە حسن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: ئێستا هێزە چەکدارەکانمان خاوەنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووه، تانکی سەردەمییانە، ئەڵماسی دژە موشەکن کە توانای روبەڕوبهونەوەی موشەکی هەشت کیلۆمەتری هەیە.
سه‌لامی گوتیشی: ئه‌گه‌ر رووبهرووبوی دوژمن ببینه‌وه، ئێمه گۆره‌پانی شه‌ڕ و سروشته‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێن، هه‌روه‌ها گوتیشی، سیاسه‌تمان به‌رگرییه، به‌ڵام ستراتیژی ئێمه هێرشكارییهو ئاماژه‌ی به‌وشكردووه كه ئه‌وان له كاتی شه‌ردا توانای سهلێشێوانی ریزه‌كانی دۆژمنهكانیان هه‌یه.
ژەنەڕاڵ حسین سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران ئه‌وه‌شی خسته‌روو، گه‌نجانی ئێران سه‌ركه‌وتووبوون له فراوانكردنی به‌ره‌ی مقاومه تا سوریا و یه‌مه‌ن و عێراق بگرێته‌وه‌و توانیان هه‌موو كهڵینهكان له‌سه‌ر دوژمن دابخه‌ن، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، رۆڵه‌كانی ئێران رێگا به دوژمن نادات بچنه ناو وڵاته‌كه‌یانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.