وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، راگهیهندراوێكی لەبارەی بەئامانجگرتنی فڕۆكەخانەی هەولێر بڵاودەكاتەوە، رایگهیاند: حكومەتی عێراق بە توندی ئەو هێرشە چەپەڵە ئیدانە دەكات.
لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا ئیدانەی ھێرشەكەی شەوی رابردووی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر كردو رایگەیاند: جارێكی تر دوژمنانی عیراق لە ڕق و كینەی خۆیاندا ڕۆدەچن و ئاسایش و سەروەریی وڵات و سەلامەتی هاوولاتیانی دەكەنە ئامانج لەڕێی دەستدرێژی نوێ بۆسەر فڕۆكەخانەی هەولێر و بنكەی عەین ئەسەدی سەر بە وەزارەتی بەرگری عیراق، بەر لەوەش بارەگای نێردە دیپلۆماسییەكانیان كردە ئامانج كە لەژێر پارێزگاریی دەوڵەتدان، ئەمەش پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاساكان و دەستدرێژییە بۆسەر شكۆی دەوڵەت و پابەندبوونەكانی دەوڵەت.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدرەكانی عیراق ئاماژهی بهوهش كردووه، حكومەتی عیراق لەكاتێكدا بە توندی ئەو هێرشە چەپەڵە ئیدانە دەكات، تەئكید لەسەر لێپێچینەوە لەگەڵ یاسا شكێنەكان دەكات و كار بۆ سەپاندنی ئاسایش و ئارامی دەكات لەپێناو هەنگاونان بەرەو هەڵبژاردنێكی پێخەوش و دادپەروەرانە.
لیوا یەحیا رەسول راشیگەیاندووە، وڵاتەكەمان لەسەر ئاستی ئەمنیی، سیاسیی، ئابووریی و كۆمەڵایەتی ھەنگاوی بەرەو چاكسازیی و پێشكەوتن ناوە و بەھیچ شێوەیەك رێگەنادرێت خاكی عیراق بۆ گۆڕەپانی كاردانەوە و رووبەڕووبوونەوە بەكاربھێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.