Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 12:06

تورکیا ملکه‌چی سیاسه‌ته‌کانی ئێران و رووسیا بۆ مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بووه‌

بۆ جاری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ رژیمی سووریا له‌سه‌ر مێزی دانوستان دانیشت
کوردستان TV
100%

16 خولی كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی ئاستانا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر دۆخی سووریا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ پایته‌ختی قرقیزستان، نوور سولتان ده‌ستی پێكرد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بێجگه‌ له‌ ئاماده‌ بوونی نوێنه‌رانی رووسیا، ئێران و گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانی سووریا، هاوكات نوێنه‌رانی توركیا و سووریایش ئاماده‌ن.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی سووریادا حكوومه‌تی توركیا و رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د راسته‌وخۆ له‌سه‌ر یه‌ك مێزی دانووستان كۆ ده‌بنه‌وه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخی سووریا ده‌كه‌ن.

بڕیاره‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ 2 رۆژ به‌رده‌وام بكات و گفتوگۆ گرنگه‌كان سبه‌ینێ ئه‌نجام ده‌درێن. شاره‌زایان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رازیبوونی توركیا به‌ دانیشتن له‌سه‌ر مێز له‌گه‌ڵ رژیمی سووریا نیشانه‌ی گۆڕانی سیاسه‌تی توركیایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ رژیمی سووریا و توركیا چی دیكه‌ وه‌كو رابردوو داوای له‌كار لادانی ئه‌سه‌د ناكات به‌ڵكو ملكه‌چی سیاسه‌ته‌كانی ئێران و رووسیا بۆمانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بووه‌.

جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ لووتكه‌ی ئاستانا به‌ ده‌ستپێشخه‌ری ئێران و رووسیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی سووریا ده‌ستی پێكردووه‌ و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ندین ساڵ له‌ به‌رده‌وامی گفتوگۆیه‌كان به‌ڵام تا ئێستا هیچ جۆره‌ ئه‌نجامێكی ئه‌وه‌تی لێ نه‌كه‌وتووته‌وه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.