Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:55

هاتووچۆی ڕاپەڕین: شۆفێرێکی نەناسراو لە کارمەندێکی هاتووچۆ دەدات

کوردستان TV
100%

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین، بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ سێشەممە 6ی 7ی 2021: لە ترافیکی چوارقوڕنە ئۆتـۆمبـێلێک لە جۆری تایبەت دوای ئەوەی لە گڵۆپی سور دەدات و سەرپـێـچی دەکـات نــاوەســتــێ، لـەو کـاتـەدا مـاتـۆڕسـکیلی هاتـووچـۆ لـەو شوێـنە ئامادە بووە، کاتێک کارمەندەکەمان کە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەیە ئـەو سـەرپێچییە دەبینێت بەشوێنیدا دەڕوات و لە نزیک نەخۆشخانەی شەهید ئەحمەد ئیسماعیل ڕایدەگرێت.
هاتووچۆی راپه‌رین ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لەو کاتەدا شۆفێری سەرپێچی کـار ئەو وەسـتانەی کارمـەنـدەکە بـە دەرفەت دەزانێت و بە مەبەستـی هـەڵاتـن بەخـێـرایـی پـێ دەخاتە سەر سکـرێتەر و خۆی دەکێشێت بە ماتۆڕەکەدا (کارمەندی هاتووچۆ) کە، بـەوهـۆیـەوە کارمەندمان (هاوکار عەبدوڵلا قادر) برینداربووە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.