د. رەھێل فەرەیدون بریکاری وەزیری تەندروستی لە روونکردنەوەیەکدا لەسەر ئەو دەنگۆیانەی کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبۆتەوە سەبارەت، بە قەدەغەکردنی كاركردنی کارمەندانی تەندروستی لە دوای دەوامی ئێواران رایدهگهێنێت: گشت لایەك دڵنیا دەكەینەوە کە وەزارەتی تەندروستی لە چوارچێوەی رێکخستنی سێکتەری تەندروستی لە کەرتی گشتی و تایبەتدا یەکێک لە کارو پرۆژە گرنگەکانی بریتییە لە رێکخستنەوەی ئیش و کارەکانی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە چوارچێوەی یاسایەکی تایبەتدا، بۆ ئەم مەبەستە بەھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان دوای دانیشتن و گفتوگۆی بەردەوام، سەرقاڵی دارشتنی رەشنووسێکی تایبەتە لە رێگەی پرۆژەیاسای ( دەستدانە پیشەی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی دوای دەوامی فەرمی) کە پرۆژە یاسایەکە شێوازی کارکردنی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی رێک دەخات بە پێ ی یاسا نەک قەدەغەکردن.
لهبهشێكی دیكهی روونكردنهوهی بریكاری وهزیری تهندروستی هاتووه: کارمەندانی تەندروستی دڵنیا دەکەینەوە کە سەرلەبەری ئەو ھەواڵانە دوورە لە راستییەوە وە پاڵپشتی داخوازیەکانیانین، چونکە پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی بڕبڕەی پشتی ناوەندەکانی تەندروستین و ھاوشان لەگەڵ پزیشکان رۆلی کارایان ھەبووە لە قەیران و ئاستەنگ و ناخۆشییەکان لە ھەرێمی کوردستان بەتایبەت لە کاتی جەنگی دژی تیرۆریستانی داعش شان بەشانی ھێزی پێشمەرگە لەبەرەکانی جەنگ بوون، دواتریش ھەر لەگەڵ سەرەتای سەرھەڵدان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستاش رۆلی بەرچاو و خۆنەویستییان ھەبووە.
د. رەھێل فەرەیدون: کارکردنی پەرستاران و کارمەندان رێک دەخەین بە پێی یاسا نەک قەدەغەکردن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.