Erbil 4°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 03:12

ئه‌ردۆغان: به‌ زۆریش بێت مافه‌کانی خۆمان وه‌رده‌گرین

کوردستان TV
100%

سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ میانی گوتارێكدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ توركیا هیچ شتێك به‌ ناوی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ رۆژه‌ڤدا نییه‌ و هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی یاسایی خۆی له‌ مانگی حوزه‌یرانی 2023دا ئه‌نجام ده‌درێت.

ئه‌ردۆغان له‌ به‌شێكی دیكه‌ له‌ گوتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ توركیا له‌ لیبیا، سووریا، قه‌ره‌باخ و رۆژهه‌ڵاتی به‌حری سپی هه‌بووه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌بوونی خۆی، چونكه‌ توركیا له‌و ناوچانه‌دا خاوه‌ن مافه‌ و به‌ زۆریش بێت مافه‌كانی خۆی ده‌ستێنێت.

ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ توركیا نه‌ له‌ سووریا، نه‌ له‌ لیبیا، رۆژهه‌ڵاتی به‌حری سپی و نه‌ له‌ قه‌ره‌باخ ناكێشێته‌وه‌.

له‌ باره‌ی فرۆشتنی كارگه‌ی درۆست كردنی تانك به‌ قه‌ته‌ر كه‌ ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌ی توند له‌ ئه‌ردۆغان ده‌كات، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و كارگه‌یه‌ نه‌فرۆشراوه‌ به‌ قه‌ته‌رییه‌كان به‌ڵكو قه‌ته‌رییه‌كان بوونه‌ هاوبه‌شی ئه‌و كارگه‌یه‌ و سه‌دا 51 پشكه‌كانی ئه‌و كارگه‌یه‌ هی ده‌وڵه‌تی توركیایه‌ و سه‌دا 49ی دیكه‌شیان هی قه‌ته‌رییه‌كانه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.