Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 13:56

یەکێتی قوتابیانی کوردستان کتێبخانەیه‌کی کوردی له‌ زانکۆی کەرکووک کرده‌ووه‌

کوردستان TV
100%

به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به‌ بواری رۆشنبیری و ئه‌كادیمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان له‌ هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌ووه‌ی كتێب له‌ ماوه‌ی دوومانگ توانرا كتیبخانه‌یه‌كی كوردی له‌ نێو زانكۆی كه‌ركووك بكاته‌وه‌ 

له‌م باره‌یه‌وه‌ هۆگر بەهادین ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و سەرپەرشتیاری هەڵمەتی کتێبخانەکە به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: کتێبخانەکە (4000) هەزار کتێب لەخۆ دەگرێت، كه‌ دوو مانگ له‌ هه‌موو كوردستان بانگه‌شه‌مان بۆی كرد و به‌ ئاماده‌بوونی (د.سەباح احمد) سەرۆکی زانکۆی کەرکووک، پێشکەشی زانکۆی کەرکووکمان كرد.


ناوبراو گووتیشی: کردنەوەی کتێبخانەی کوردی بە (4000) هەزار کتێب و ناونیشانی جیاوازەوە، دەبێتە سەرچاوەیی گرنگ بۆ قوتابیانی کوردی زانکۆکە و خزمەتێکی بەرچاوە بە قوتابیانی زانکۆی کەرکووک و زمانی کوردی ده‌گه‌ینێت.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: چه‌ندین پرۆژه‌یی جۆراو جۆری رۆشنبیری و ئه‌كادیمی ترمان له‌ به‌رده‌سته‌ بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری قوتابیانی شاری كه‌ركووك.

11

 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.