یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز بەفەرمی نونۆ ئەسپێریتۆ سانتۆی پۆرتوگالی بە ڕاهێنەری تیپەكەی دەستنیشانكرد، ئەویش لە شوێنی خۆزێ مۆرینۆی پۆرتوگالی كە بەر لە كۆتایی ڕكابەریەكانی وەرزی ڕابردوو لە ڕاهێنەرایەتی یانە لەندەنیەكە دوورخرایەوەو دواتر بووە ڕاهێنەری یانەی ڕۆما.
ئیدارەی تۆتنهام لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە گرێبەستێكی لەگەڵ سانتۆی تەمەن چل وحەوت ساڵ تا ساڵی دووهەزاروبیست وسێ واژووكردووە.
ئەم ڕاهێنەرە لە ساڵی دووهەزاروحەڤدە سەرپەرشتی مەشقی یانەی ولڤەرهامپتۆنی وەرگرت و تا ئەم هاوینە لە پۆستەكەی بەردەوام بوو، پێشتریش ڕاهێنەری هەریەك لە یانەكانی ڤالێنسیاو پۆرتو بوو، دوای وەرگرتنی پۆستەكەشی سانتۆ ڕایگەیاند كە هەر ڕاهێنەرێك تیپێكی ئاست بەرزی هەبوو وا لە هاندەرانی دەكات شانازی بە تیپەكەیانەوە بكەن.
گوتیشی، خۆشحاڵم بە وەرگرتنی ئەم پۆستەو ڕاهێنەرایەتیكردنی تیپێكی وەك تۆتنهام شەرەفێكی گەورەیە بۆ من، نابێت كات لەدەست بدەین و پێویستە لە ئێستاوە دەست بە ئامادەكاری بكەین بۆ وەرزی نوێ كە دوای ماوەیەكی كەم دەستپێدەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.