Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 07:05

پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەی چاککردن و قیرتاوکردنى ڕێگای( میراوە - ماوەران- تاوه‌کو شێره‌سوار)ی به‌سه‌رکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەی چاککردن و قیرتاوكردنى ڕێگای( میراوە - ماوەران بەرە و تونێلی تەواو نەکراوی شەقڵاوە تاوه‌كو شێره‌سوار)ی به‌سه‌ركرده‌وه‌.

دوای نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.6.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار، پڕۆژەی چاککردن و قیرتاوكردنى ڕێگای( میراوە - ماوەران بەرە و تونێلی تەواو نەکراوی شەقڵاوە تاوه‌كو شێره‌سوار)ی به‌سه‌ركرده‌وه‌.

چاککردن و قیرتاوكردنى ئەم ڕێگایە كه‌ ڕێگایه‌كى گرنگ و بازرگانی و گەشتیارییە و بەشێکی گرنگی ڕێگای هاملتۆنە، خزمه‌تێكى زۆر پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتییان و سەلامەتی شوفێران ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى قەرەباڵغیەکی زۆر لەناو شەقڵاوە و ڕێگاکانی به‌تایبه‌تى له‌ ڕۆژانی پشوو و بۆنه‌كان كه‌ زۆربه‌ى جار به‌داخه‌وه‌ ڕووداوی نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وته‌وه‌.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.