وهزارهتی بهرگری ئهمهریكا رایگهیاند: بۆ پاراستنی گیانی سەربازانمان، هەرکات پێویست بکات، دەسەڵات بهكاردههێنین.
جۆن کێربی، گوتەبێژی وهزارهتی بهرگری ئهمهریكا پێنتاگۆن لەبارەی ئەگەری وەڵامدانەوەی میلیشیا شیعەکان و هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمهریکا و پلانی داهاتوویان دەڵێت پلانی سەربازی خۆمان بۆ میدیاکان ئاشکرا ناکەین، بەڵام بەگوێرەی دەستوور سەرۆکی ئەمهریکا بەرپرسیارێتی پاراستنی گیانی سەربازانی ئەمهریکی لەئەستۆیە و هەرکات پێویست بکات، دەسەڵاتی خۆی بەکاردەهێنێت.
گوتەبێژی پێنتاگۆن ئاماژەی بەوەشكرد، لە بەرژەوەندی هیچ لایەك نییە دۆخەکە ئاڵۆزتر بێت. له درێژهی گوتهكانیدا كێربی گوتی هێرشەکانی کۆتایی هەفتەی رابردوو لە عێراق و سووریا ئامانج لێیان لەناوبردنی هەڕەشە و بەرگریکردن بووە لە خۆمان، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە و له داهاتوو هێرش نەکرێتەوە سەرمان.
دووپاتیشی كردهوه، هیچ کەسێك بەرژوەندی لەوەدا نییە لە عێراق و سووریا دۆخەکە خراپتر تێکبچێت.
سەربازەکانی ئێمە لەسەر داواكاری و بانگهێشتی فەرمی عێراق لەو وڵاتهن بۆ شەڕی دژ بە داعش، کە تا ئێستاش بەردەوامە، ئەرکی ئێمە پشتیوانی و هاوکاریکردنی خەڵکی عێراقە و لەهەمانکاتدا پاراستنی سەرباز و بەرژوەندییەکانمانە لەو ناوچەیە، ههروهها گوتی هیچکات لە بەرژەوەندی ئێمە نیە دۆخەكه بە گشتی ئاڵۆز بێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە بەرپرسیارێتیمان لەسەر شانە، بۆ پاراستنی خەڵکی خۆمان و بنکە سەربازییەکانیشمان، هەر لەم سۆنگەیەوە سەرۆکی ئەمهریکا بڕیاری هێرشی بۆسەر میلیشیاکان داوە.
ئاشكراشیكرد، کۆشکی سپی وردەکاری هێرشەکان دەداته کۆنگرێس و سەرۆکی ئەمهریکاش بە گوێرەی ماددەی دووب دەستووری ئەمهریکا بڕیاری هێرشی داوە.لهبارهی پلانی داهاتووشیانهوه گوتەبێژی وهزارهتی بهرگری ئهمهریكا گوتی من ناچمە ناو وردەکارییەکانەوە لەبارەی جووڵە سەربازەکانمان و پلانەکانیان بۆ داهاتوو لە عێراق و سووریا، وەك دەزانن ئێمە ئەو بابەتانە لە میدیا باس ناکەین، بەڵام هەموو کارێك دەکەین، بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی خەڵك و سەرباز و بنکە و بەرژوەندییەکانیشمان سەلامەت دەبن.
لای خۆشیهوه باڵوێزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وردەکاریی هێرشکردنە سەر بارەگاکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەداتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
بەپێی بەندی پهنجاو یهك لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێویستە ئەو وڵاتانەی هێرشی سەربازی دەکەنە وڵاتێکی دیکە بۆ بەرگری لەخۆکردن، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە هێرشەکە ئاگادار بکەنەوە.
لیندا تۆماس -گرینفێڵد، باڵوێزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە: هێرشەکە بۆ سەر ئەو بارەگایانە بووە، کە تێیاندا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ئامادە دەکرێت.
باڵوێزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وردەکاریی هێرشەکەی بە نووسراو گەیاندووەتە ئەنجوومەنی ئاسایش و رایگەیاندووە: هێرشە بۆ رێگریکردن بووە لە ئێران و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە زیاتر هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
جێی باسه بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بیست و ههشتی شهشی دووههزار و بیست و یهك، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ژمارەیەک بنکە و کۆگای تەقەمەنیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییان لە رۆژئاوای عێراق و رۆژهەڵاتی سووریا، بۆردمان کرد.
دوای ئەو بۆردومانە، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی سەربازگەیەکی ئەمریکایان لە ناوچەی حەقل عومەر لە دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا مووشەکباران کرد و دواتر ئەمریکا جارێکی دیکە بنکە و بارەگاکانی ئەو میلیشیایانەی بۆردومان کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.