Erbil 11°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 11:53

ئه‌ردۆغان: دۆخی ئابووری ناله‌باره‌ و پێویسته‌ خۆمان له‌ خه‌رجی زیاده‌ به‌دوور بگرین

کوردستان TV
100%

سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ میانی بڕیارنامه‌یه‌كدا كه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی فه‌رمییه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ داوای له‌ حكوومه‌ت و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی كردووه‌، ره‌چاوی دۆخی ئابووری توركیا بكه‌ن و ده‌ست به‌ ئیمكانیات و ده‌ره‌تانه‌ ئابوورییه‌كاندا بگرن.

له‌ بڕیارنامه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌مه‌و به‌دواوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مڵك وماڵی گشتی نابێت بفرۆشرێته‌ كه‌رتی تایبه‌تی، له‌ بواری گواستنه‌وه‌دا پێویسته‌ به‌ رێژه‌ی سه‌دا 20 هاتووچۆ كه‌م بكرێته‌وه‌، بۆ شۆقه‌ی تایبه‌ت به‌ كارمه‌ندانی حكوومه‌ت و شوێنه‌ گشتییه‌كانی دیكه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت پارچه‌ زه‌ی بكڕدرێت، نابێت بۆ دروست كردنی هیچ شوێنێكی حكومی ده‌ست به‌ دروستكردن یا به‌ كرێ گرتنی باڵاخانه‌ بكرێت.

ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نابێت هیچ فه‌رمانگه‌ و ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به‌ حكوومه‌ت هیچ جۆره‌ ئامرازێكی گواستنه‌وه‌ بكرێت و هه‌روه‌ها پێویسته‌ به‌رپرس و كارمه‌ندانی حكوومه‌تیش به‌كار هێنانی مۆبایل و ته‌له‌فۆن به‌ مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها داوای له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ كه‌ ره‌چاوی دۆخی ئابووری توركیا بكه‌ن و تا بۆیان ده‌كرێت به‌كار هێنانی سه‌رچاوه‌كانی ووزه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.