له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، لە چوارچێوەی کار‌و پڕۆژە بەردەوامەکانی وەزارەتدا بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان، کارکردن لە دروستکردنی سایدی دوەمی رێگای وارماوا دەربەندیخان بەردەوامە.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه راشیده‌گه‌ێنێت: پڕۆژەکە بڕی چوار ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوەو بریتیییە لە دروستکردنی سایدی دوەمی رێگای (وارماوا-زاڕەیەن-دەربەندیخان)و نۆژەنکردنەوەی سایدە کۆنەکە بەدرێژی 26 کیلۆمەتر.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه: تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە لەسەر داواکاری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنه بو کە ساڵی رابردوو ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی 35ملیار دینار بۆ ئەو پڕۆژەیەو شەش پڕۆژەی تر دەربڕیبو بۆ سنوری سلێمانی و ھەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.