حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە کە لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەکان ئەو سزایە بە سەردا سەپێندرابوو، جێبەجێ کرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه: سەرلەبەیانی ئهمڕۆ چوارشەممە 30 - 6 - 2021 ، سزای سێدارەی "محەمەد تاهیر سولەیمانی" تەمەن 65 ساڵ و خەڵکی گوندی "دزەی مەرگەوەر" لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد تاهیر پێشتر لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر (هەڵگرتنی 10 کیلۆ مۆڕفین) دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو ماوەی چوار ساڵ بوو کە لە بەندیخانەی مەهاباد ڕاگیرابوو.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی 2021هوه تا ئێستاكه ، سزای سێدارەی 8 هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.