لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی پارێزگاری ههولێر، ههڵمهتێكی ئاگاداركردن و هۆشیاركردنهوه لهبارهی ڕووداوی ئاگركهوتنهوه لەهەولێر راگهیهنرا
سەر لە بەیانی سێشەمە 2021.6.29، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی پارێزگاری هەولێر لەبەردەم قایمقامیەتی ھەولێر، ههڵمهتێكی فراوانی ئاگاداركردنەوە و هۆشیاركردنهوهی هاوڵاتییان و دوکاندار و شوێنە گشتیەکان لهبارهی رووداوهكانی ئاگركهوتنهوه ڕاگەیندرا.
لەوبارەیەوە، نەبەز عبدالحمید، قایمقامی ناوەند، لە کۆنگرەوەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ، ڕایگەیاند: "ئەو هەڵمەتە بۆ شوێنانەیە کەپابەندنین بە ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی، لەلایەن لێژنەی پشکنینی و بەدواداچوون دوای ئاگادارکردنەوەیان، هەر شوێنێک پابەند نەبێت دادەخرێت و بە توندترین شێوە سزا دەدرێن و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە، ئەمەش لە پێناو پاراستنی سەرو ماڵ و گیانی ھاوڵاتیانە، ھەروەھا ئەو شوێنانەی جێگای مەترسین ، پێشوتر لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگادار کراونەتەوە ، دەبێ ئەو کەم و کوڕییانەی لە ڕووی بەرگری شارستانییەوە ھەیانە بەزووترین کات جێبەجێی بکەن و سەرجەم ئەو زێدەڕۆییانەی لەبەردەم شوێنەکانیان ھەن ، بەتایبەتی کەل و پەلی پلاستیك و باغەو قوماش کە دەبنە ھۆی مەترسی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە".
قایمقامی ناوەندی ھەولێر هەروەها ڕایگەیاند: "ھەموو دوکان و شوێنێك دەبێ ئامێری ئاگرکوژێنەوەی ھەبێ، بە پێچەوانەوە لەلایەن لێژنەکانەوە ڕێککاری یاساییان لەبەرامبەریان دەگیرێتەبەر".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.