وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان، لەگەڵ ھاوتا ئەمریکییەکەی ئانتۆنی بڵینکن لە ئیتاڵیا ھەڵسەنگاندنیان بۆ، "بەھێزکردنی ھاوئاھەنگی لە نێوان ھەردوو وڵات لە بەرامبەر دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا" کرد.
بەپێی ئەوە ھەواڵەی کە لە ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی سعوودیە (SPA)وە بڵاوکراوەتەوە، بن فەرحان و بڵینکن، لە میانی کۆبوونەوەی وەزیرەکانی دەرەوەی گرووپی G20، کە لە شاری دێرینی ماتێرا لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، کۆبوونەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەی بن فەرحان و بڵینکندا، تاوتوێی بابەتی "بەھێزکردنی ھاوئاھەنگی لە نێوان ھەردوو وڵات لە بەرامبەر دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا" کرا.
جگە لەوە ھەردوو وەزیر، تاوتوێی پاڵپشتییە داراییەکانی ئێران بۆ حووسییەکانی یەمەن کە ھەڕەشە بۆسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیی دروستدەکەن و پێشھاتە نێودەوڵەتیی و ناوچەییەکانیان کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.