Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:07

له‌ که‌رکوک به‌کارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان ڕووی له‌ زیادبوون کردووه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رباری دۆخی داگیركاری و ناسه‌قامگیری شاره‌كه‌، ئێستا به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ كه‌ركوك ڕووی له‌ زیادبوون كردووه‌ و به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانیشیان ده‌یان كه‌س له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ قۆڵبه‌ست كراون.

به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ له‌ دادگای كه‌ركوكه‌وه‌ ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتوون ، له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی 2021 دا به‌پێی هه‌ردوو مادده‌ی 38 و 32 له‌ شاری كه‌ركوك و ده‌ورو به‌ری 157 كه‌س ده‌ستگیر كراون و له‌ كۆی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگای كه‌ركوك 38 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ركان كه‌یسه‌كانیان چووه‌ته‌ دادگا و 120 تۆمه‌تباری دیكه‌ش له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دان.

9978

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.