له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاوی كرده‌وه: سێیه‌مین پڕۆژه‌ی هایدرۆ پاوه‌ر له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت .
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: هەردوو کۆمپانیای ئێرانی جێبەجێکاری پرۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک (فارابی و بڵند پایە) بۆ تاوتوێکردنی قۆناخەکانی پرۆژەکە سەردانی وەزیری کارەبایان کرد.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: پڕۆژەکە (%85)ی تەواو بووە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ بە توانایی بەرهەمهێنانی 37 مێگاوات بەگەڕ بخرێت و بە تۆڕی نیشتمانی کارەباوە دەبەسترێتەوە.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: پڕۆژەی گەلیی رەشاڤە لە دێرەلۆک تاکە پرۆژەی هایدرۆپاوەری پارێزگای دهۆکە.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.