به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه: كه‌مێك پێش ئێستا، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری پێکدادان لەنزیک چواریانی شار"ناوبازاڕ" مێرد منداڵێک گیانی لەدەست دا
هاتووچۆی گه‌رمیان رایدهگهێنێت: ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا کەشۆفێرەکەی ئافرەت بووە لە قەڵای شێروانەوە بە ئاراستەی چواریانی ناوشار"بازاڕ" هاتووە، لەگەڵ پاسکیل سوارێکدا پێکیانداداوە و ئۆتۆمبێلەکە ڕۆشتوەتە سایدی بەرامبەر، پاسکیل سوارەکە مێرد منداڵێکە بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە و لەدایک بوی ساڵی 2009ە.
هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لەئێستادا لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە.
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شۆفێرێکی ئافره‌ت مێرد منداڵێک ده‌کوژێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.