له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: لە درێژەی بەڕێوەچوونی پرۆسەكانی چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی سلێمانی، هەڵمەتێكی قیڕتاوكردن لە چەند شوێنێكی شارەكە بەڕێوەچوو كە ژمارەیەك كۆڵان و شەقام نۆژەن و قیڕتاو كرانەوە.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایده‌گه‌ێنێت: هەردوو بە‌شی پرۆژە‌كان و ئامێرەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارە‌وانیی سلێمانی بە گوێرەی خشتەیەكی دیاریكراو بە مەبەستی چاككردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان، لە هەڵمەتێكدا شە‌قامی ئاشتی تا شە‌قامی كارێزە‌وشك لەگەڵ شە‌قامە‌كانی گە‌ڕە‌كی زێڕینۆكیان لە شاری سلێمانی نۆژەن و قیڕتاو كردنەوە.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه ئەم پرۆسەیەی قیڕتاوكردنە لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان لەلایەن تیمەكانی شارەوانی بەردەوامی هەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە شەقامەكان و كارئاسانی بۆ هاتوچۆی شوفێران و هاووڵاتییان بكرێت.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.