Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:58

ئەمڕۆ پرۆسەی گه‌یاندنه‌وه‌ی ئاو له‌ هه‌ولێر ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 29 - 6 - 2021 ، پرۆسه‌ی گه‌یاندنه‌وه‌ی ئاو له‌ هه‌ولێر ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.
بەهۆی شكانی بۆریی ئاوی ئیفراز3 لە شاری هەولێر، بەشێك لە گەڕەكەكانی شارەكە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك دووچاری كەمئاوی بوون، بەڵام لە ماوەیەكی كەمدا تیمەكانی چاككردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بۆرییەكەیان چاككردەوە.
لە چەند كاتژمێری رابردووشدا بۆریی ئیفراز3 لەلایەن تیمەكانی چاككردنەوەی ئاوی هەولێر چاككرایەوە و ئەمڕۆش پرۆسەی گه‌یاندنه‌وه‌ی ئاو لەو گەڕەك و شوێنانەی بەهۆی شكانی بۆرییەكەوە بێ ئاو ببوون، ئاسایی دەبێتەوە و ئاوی خواردنەوە دەگاتەوە بەو گەڕەك و شوێنانەی بێئاو ببوون.
پرۆژەی ئیفراز3 ڕێژەیەكی زۆری ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی شاری هەولێر دابین دەكات، یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.