Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:44

ئێران هاووڵاتییه‌کی کورد ده‌ستگیر ده‌کات

کوردستان TV
100%


 هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی شاوانەی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی  ئێرانەوە دەستبەسەر کرا
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی یه‌كشمه‌ی رابردوو 27 - 6 -2021 ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی شاوانە سەر بە شاری شنۆ بە ناوی “ڕەزا عیزەت تاج” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداركه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری ڕەزا عیزەت تاجیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هەمان ڕۆژ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی هەمان گوند بە ناوی شۆڕش مەحموودیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ هەواڵێک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و یان ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.