Erbil 6°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:33

به‌هه‌مه‌ن کاک عه‌بدولڵا: له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێم داهات وه‌کو پێویست راده‌ستی خه‌زێنه‌ی حکومه‌ت ناکرێته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

بەهمەن کاک عەبدولڵا - بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و كێشه‌ی كورتهێنانی مووچه‌ رایگه‌یاند: تا ئێستا وه‌كو پێویست ئه‌و سنوورانه‌ كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌ و قاچاخچییه‌تی له‌ هه‌ندێ خاڵی سنووری به‌رده‌وامی هه‌یه‌ .

دانیشتنی په‌رله‌مانی ئه‌مرۆ له‌ سه‌ر لێبڕینی مووچه‌یه‌ و نوێنه‌رانی حكومه‌ت ئاماده‌ن له‌و دانیشتنه‌ و پرسیاركرا له‌ حكومه‌ت كه‌ دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار و زیادكردنی باج و داهاتی ناوه‌خۆ ئایا بۆ لێبڕینی مووچه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ .

تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه‌ چونكه‌ دانیشتنه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و پرسیاره‌كان زۆرن نۆره‌ی وه‌زیری دارایی و نوێنه‌رانی حكومه‌ت نه‌هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌و پرسیاری دیكه‌ بده‌نه‌وه‌ .

كێشه‌ زیاتر باجه‌ سنوورییه‌كانه‌ كه‌ تا ئێستا وه‌كو پێویست ئه‌و سنوورانه‌ كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌ و قاچاخچییه‌تی له‌ هه‌ندێ خاڵی سنووری به‌رده‌وامی هه‌یه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ خاوی دابه‌شكردنی مووچه‌ ، به‌هه‌مه‌ن كاك عه‌بدولڵا رایگه‌یاند: تا ئێستا ئه‌و داهاته‌ی سنووری سلێمانی نه‌گه‌یشتۆته‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌ستی حكومه‌ت، ئه‌وه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوه‌خۆی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو دهۆكه‌ .

گوتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو پابه‌ند بووه‌ به‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ، ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ ناكرێ له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقه‌ و هه‌رێم لێی به‌رپرس نییه‌ .

شه‌رعیه‌ت دان به‌ فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .

بەهمەن کاک عەبدولڵا رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ رێگری لێ ده‌كرێ و كۆسپی دێته‌ پێش، یان له‌ هه‌ندێ وه‌زاره‌ت سیستی پێوه‌ دیاره‌.

پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ بواری نه‌وت زۆر چۆته‌ پێشه‌وه‌ ، له‌ رووی دوو مووچه‌یی هێشتا بوونی هه‌یه‌ ، له‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كان به‌ دواداچوون هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌له‌ بكرێت له‌ چاكسازی به‌ڵام به‌ راشكاوی ده‌یڵێم له‌ هه‌ندێ شوێن سیستی پێوه‌ دیاره‌.

پێویسته‌ حكومه‌ت وه‌ڵام بداته‌وه‌ كێن ئه‌وانه‌ی رێگرن له‌ راده‌ستنه‌كردنی داهات بۆ خه‌زینه‌ی حكومه‌ت، په‌رله‌مان گومانی هه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێ داهات ناگه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زینه‌ی گشتی.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناردن و نه‌ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێم  ، دانا شه‌هید جه‌زت - ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان  روونیكرده‌وه‌ ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌ بڕیارێكی حكومه‌تی عێراقه‌ وه‌كو سولفه‌یه‌كی مانگانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كاروباره‌كانی خۆی رایی بكات ، ئه‌وه‌ یاسایه‌ و په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌ سه‌رداوه‌ .

ته‌نها ئه‌وه‌ی گرفته‌ پرسێكی سیاسییه‌، چونكه‌ له‌ رووی یاسایی و ده‌ستووری هیچ گرفتێكی نه‌ماوه‌ . هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی هه‌ن هه‌وڵی رێگری نه‌ناردنی ده‌ده‌ن.
حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ و پابه‌ند بووه‌، بۆیه‌ حكومه‌تی عێراقیش ناتوانێت پابه‌ند نه‌بێت به‌وه‌ی یاسایه‌ و ناتوانێت لێی ده‌رچێت.

ئێستا دادگای فیدراڵی كارایه‌ و ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم سكاڵا پێشكه‌ش بكات له‌ جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و یاسایه‌.

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.