لە چوارچێوەی پرۆسەی وردبینی سەربەخۆیی کەرتی نەوت و گاز، وەک بەشێک لە دەستپێشخەری تایبەت بە شەفافیەت لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠٢٠ی تایبەت بە داتا و زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردن، بەکاربردن، خەرجی و داهاتەکانی نەوت لە ( ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ تاوەکو ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠) بڵاو کردەوە و کۆمپانیای دیلۆیتی جیهانیش دوای وردبینی پشتڕاستی کردووەتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لهم بارهیهوه رایگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه.
راپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق
(١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ تا ٣١ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠)
راپۆرتی پشتڕاستکراوی تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە (١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ تا ٣١ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠)، لەگەڵ ڕاپۆرتی یەکگرتووی ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە پێگەی ڕەسمی خۆی بڵاوكرایەوە.
راپۆرتەکە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیـزی بەردەستە، شیکردنەوەیەکی چارەکە ساڵانە پێشکەش دەکات دەربارەی زانیارییەکانی هەناردەکردنی نەوت و ڕێژەی نرخەکان.
پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان لەلایەن کۆمپانیای (دیلۆیت)ەوە ئەنجام دراوە.
لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان و وەك بەشێك لە دەستپێشخەری تایبەت بە شەفافییەت لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی هەڵسەنگاندن بۆ ئاشکراکردنی زانیاری سەربار دەکات بۆ پەرەپێدانی شەفافییەت لە بواری کەرتی نەوت و گاز. بەمجۆرە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧ەوە بە بەردەوامی راپۆرتەکانی وردبینیکردنی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان پشتڕاستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (دیلۆیت)ەوە بۆ رای گشتی بڵاو دەکاتەوە. وە لە ساڵی (٢٠١٩)ەشەوە داتا و زانیاری پێشکەش کردووە دەربارەی ڕەسیدی پێشەکیدراو بە هەرێمی کوردستان کە قەرزاری کڕیارەکانی نەوتە. لە ساڵی ٢٠٢٠دا ئاشکراکردنی زانیارییەکان فراوان کران و هاوتاکردنی داتاکانی نێوان بەرهەمهێنان و هەناردەکان و بەکاربردنی ناوخۆشی گرتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی ڕاپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و پێشنیازی لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، سەرەڕای کارکردن بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەکانی چاودێری و وردبینی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییە ناوخۆییەکانی بواری وردبینیی کەرتی نەوت و گاز، و حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە بەردەوام دەبێت لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە.
لە خوارەوە دەتوانن دەقی راپۆرتی دیلۆیت بە ئیمزاكراوی بە فۆرمی (PDF) سەبارەت بە وردبینیـی هەناردەكردن، بەكارهێنانی ناوخۆیی، داهات و خەرجییەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ (١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ تا ٣١ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠) بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەستبخەن. لە چوارچێوەی راپۆرتی دیلۆیت، پرسیار و وهڵامهكانی سهبارهت به پرۆسهی ههنارده كردنی نهوتی ههرێم بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بخوێننەوە كه بۆ روونكردنەوەی پێویست و تێگەیشتنی باشتر لە بڕگە جیاوازەکانی راپۆرتی پرۆسهی ههناردهكردنی نهوت خراوهتهڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.