ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: وه‌ك فراكسیۆنی پارتی هه‌موو تێبینی و ره‌خنه‌كانمان له‌باره‌ی پرسی مووچه خسته به‌رده‌م شاندی حكوومه‌ت.
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به به‌شداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی مووچە و داھاتی خاڵە سنوورییەکان به‌رده‌وامه.
هه‌ر له‌باره‌ی دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان نزار مه‌لا غه‌فار ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌ك فراكسیۆنی پارتی هه‌موو تێبینی و ره‌خنه‌كانمان له‌باره‌ی پرسی مووچه و داهاته خاڵه سنوورییه‌كان و داهاتی فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌دای رۆژانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان خسته به‌رده‌م شاندی حكومه‌ت.
نزار مه‌لا غه‌فار گوتیشی، به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی حكومه‌ت داوا ده‌كه‌ین سه‌دا بیست و یه‌كی لێبڕینی مووچه نه‌مێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.