له راگهیهندراوێكی پۆلیسی پارێزگای ههولێر هاتووه، دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ی. ع. ع) و (ج. م. م) بە تۆمەتی دزیكردن لە كۆگایهك دەستگیركرد.
بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی قوشتەپە، كاتژمێر (4 و نیوی بەرەبەیان)، لە كۆگایەكی كەلوپەلی كارەبایی لە (عەلیاوە مەردان)، دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ی. ع. ع) و (ج. م. م) بە تۆمەتی دزیكردن لەو كۆگایە دەستگیركرد.
تۆمەتبارانی ئاماژەپێكراو، كە یەكێكیان هەوڵی راكردنی دابوو و لەلایەن كەسێك كە لەگەڵ خاوەنی كۆگاكە بووە، تەقەی لێ كراوە و دەستی زامدار بووە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە و لە ژێر چاودێریی پزیشك و پۆلیسدایە.
لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (كیا – بارهەڵگر) و چەكێكی جۆری كلاشنكوف و مقەسێکی بڕینی كێبڵ و بڕێك كێبڵدا گیرا.
هەردوو تۆمەتبار، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.