وەزارەتی كارەبا بڵاویكرده‌وه، پرۆژەی گواستنەوەی هێڵی 400 KV توركیا - عێراق لە جێ بەجێ كردندایە، لە %56 كارەكانی تەواو بووە.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، پرۆژەکە لە لایەن كۆمپانیای هێرۆ و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گواستنەوە و گواستنەوەی كارەبای دهۆك جێبەجێ دەکرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت: پرۆژەکە بە درێژایی 17کم دەکەوێتە سنوری ناوچەی زاخۆ و لە %56 کارەکانی تەواو بووە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بڕیارە لە ماوەی 50 رۆژدا جێبەجێ بکرێت، پرۆژەکە ژێرخانی کەرتی كارەبا بەهێز دەکات و گواستنەوەی وزەی کارەبا كۆنترۆڵ دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.