Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 18:43

به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری هه‌ولێر، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له‌ڕووداوی نه‌خوازراوی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ ئه‌نجامدرا

کوردستان TV
100%


سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ 2021.6.28، به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له‌ڕووداوی نه‌خوازراوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ و مه‌ترسییه‌كانی و چۆنیه‌تی پێشگرتن له‌ڕوودانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ و پابه‌ندكردنی خاوه‌نی مۆڵ، ماركێت، دوكاندارانی بازاڕه‌ میللی و گشتییه‌كان به‌ جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی و یاساكانی به‌رگری شارستانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجامدرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رگری شارستانی، EJCC/ پارێزگای هه‌ولێر، كاروباری ناوخۆ، به‌رگری دارستان و ژینگه‌، دارستان و پاوان، پۆلیسی شاره‌وانی،  ئاماده‌ی بوون، پارێزگاری هه‌ولێر، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و ڕێو شوێنانه‌ی پێویستن بگیرێته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی ئاگربڕ له‌ دارستان و پاوانه‌كان و به‌رگرتن له‌ڕووداوی نه‌خوازراوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌مۆڵ و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌م وه‌رزه‌دا كه‌ وه‌رزی هاوین و گەرمایه‌ له‌پێنا و پارێزگاریكردن له‌سه‌ر و ماڵی هاوڵاتییان. پاشان تیشكی خسته‌سه‌ر كه‌ مترخه‌می خودی هاوڵاتییان به‌تایبه‌تی خاوه‌نی كارگه‌ و كۆگا و مۆڵ و ماركێت و دوكاندارانی بازاڕه‌ میللی و گشتییه‌كان كه‌ به‌ده‌ر له‌ ڕێنماییه‌كانی ڕێگه‌ پێدان بۆ كاركردنییان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی و دابینكردنی سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وه‌ و سه‌لامه‌تی و پاراستنی خۆیان و شوێنی كاركردنیان نابن.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوای گفتوگۆیه‌كی تێر و ته‌سلی ئاماده‌بووان و پێشكه‌شكردنی چه‌ندین ڕاو سه‌رنج و تێبینی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه‌ و كێشه‌ و كه‌م و كوڕییه‌كانی، كۆبوونه‌وه‌ بریاریدا به‌ پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌رجه‌م قه‌زاكانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌ مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌ر قه‌زایه‌ك، لێژنه‌یه‌كی چاودێری و پشكنین به‌سه‌رۆكایه‌تی قائیمقام و ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌كانی (به‌رگری شارستانی، شاره‌وانی، كاره‌با، دارستان، كشتوكاڵ، گه‌شت و گوزار) پێكبهێنرێت، سه‌ره‌تا بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ و هۆشداریدان به‌ خاوه‌نی كارگه‌ و كۆگا و مۆڵ و ماركێت و دوكاندارانی بازاڕه‌ میللی و گشتییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ پابه‌ندبوون به‌ ڕێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی و دابینكردنی سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وه‌ و پێداویستییه‌كانی، پاشان به‌بێ چاوو پۆشیكردن له‌ كه‌س، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت به‌ ڕێكار و ڕێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی و دانانی سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وه‌، ڕێكاری توندی یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.