Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 18:39

34 ساڵ لەمەوبەر شاری سەردەشت کیمیابارانکرا

کوردستان TV
100%

34 ساڵ لەمەوبەر و له ڕێکكەوتی 28ی 6ی 1987 لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا حکوومەتی ڕووخاوی بەعس، شاری سەردەشتی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە کیمیایی بۆردومان کرد و تێیدا 110 کەس شەهیدبوون و هەشت هەزار کەسیش ژەهراوی بوون.

لەو بۆردومانەدا جەماوەری بێتاوانی شاری سەردەشت زۆرترین قوربانیی مەدەنیان دا و 110 کەس شەھید بوون و هەشت ھەزار کەسیش بڕیندار بوون کە تاکوو ئێستاش بەرکەوتوانی کیمیاییەکە گیانیان لەدەست دەدەن و برینەکانیان ساڕێژ نەبووە.

ساڵی  1987 و لەگەڵ لێدانی کیمیایی لە سەردەشت وڵاتانی نێودەوڵەتی گوشاریان بۆ سه‌رۆكی رژێمی عێراق نەھێنا و بێدەنگییان لێکرد، وەکوو چۆن دواتر لە ھەڵەبجەش کارەسات و کوشتاری کوردان، بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بوون.

ھەموو ساڵێک لە ڕێوڕەسم و یادی کیمیابارانی سەردەشت و ھەڵەبجەدا لەو دوو شارەوە شاندی فەرمی بەشداری دەکەن و پەیامی ئاشتی و ھاوخەمی بە کەسوکاری شەھیدان و قوربانیان دەگەیەنن. 

ئەمساڵ بەهۆی بوونی پەتای کۆڕۆناوە شاندی سەردەشت و هەڵەبجە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یەکتردا نەکرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.