Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:08

سۆران .. له‌ رووداوێکی هاتووچۆدا که‌سێک گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران بڵاوی كرده‌وه‌:    له‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، له‌ ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لادان لەشەقام، بەهۆی وەرگەرانەوە ، لە رێگای سەرەکی سۆران ـ دیانا لە گوندی سیتکان . لە ئەنجامی روداوەکەدا،  گەنجێک بەناوی بەختیار خۆشەوی گیانی لەدەست دا و دووکەسیش به‌سه‌ختی بریندار بوون، کە هەرسێکیان برای یەکتر بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران داوا لە شوفێران دەکات، خێراییان کەم بکەنەوەو پابەندی یاساکانی هاتووچۆ بن. تا بەدووربن لەڕووداوەکانی هاتووچۆ.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.