لە نوسراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە لێبرینی (%2) ی پاڵپشتی بنەتۆی گەنمی جوتیاران لە میانی پرۆژەی بەبازاڕ کردنی گەنمی جوتیاران.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ یهكشهمه 27 - 6 - 2021 ، بە ئامادەبوونی ب.گشتی توێژینەوە و رێنمایی کشتوکاڵی و ژمارەیەک لەبەڕێوەبەران، لەگەڵ نوێنەری هەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو کۆبوینەوە بۆ مەبەستی تاوتوێ کردنی پرۆسەی وەرگرتن و کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لەلایەن هەردوو کۆمپانیایی ناوبراو.
راشیدهگهیهنن، دوابەدوای گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی سەرنج و پێشنیارەکانی ئامادەبووان ، لەکۆتایدا چەند بڕیارێکی گرنگ پەسند کران بەتایبەتی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی جوتیاران بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە لێبڕینی (%2) ی پاڵپشتی بنەتۆی گەنمی جوتیاران لە پارەی پرۆژەی بەبازاڕکردن لەلایەن هەردوو کۆمپانیای (خۆشناو و قەیوان )، دوابەدوای ئەم گرێبەستە هاوبەشەی کە لەماوەی ڕابردوو ئەنجامیان دا لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەمەبەستی دیاریکردنی نرخ و وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەدەرەوەی پلانی وەزارەتی زراعەی عێراق و سایلۆکانی هەرێم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.