بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق رایگەیاند: پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم مانگە شەپۆڵێکی خۆڵبارین ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بۆ زیاتر لە 50 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق لە دوایین راگەیەنراویدا نەخشەی پێشبینی کراوی رەوشی کەش و هەوای ئەم هەفتەیەی بڵاوکردوەتەوە و باسی لەوە کردووە، پێشبینی دەکرێت لە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە شەپۆڵێکی نوێی خۆڵبارین ناوەڕاست و باشووری وڵات بگڕێتەوه و پلەکانی گەرماش بۆ زیاتر لە 50 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەوەی ناوچەی شاخاوییە و بە دارستان داپۆشراوە، پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت و خۆڵبارینەکەش کاریگەری نابێت.
لەگەڵ یەکەم هەفتەی هاویندا پلەکانی گەرما لە چەند شارێکی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە و 50 پلەی سیلیزیان تێپەڕاند، کێشەی کارەبا و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو بەهۆی وشکەساڵییەوە هاوینی ئەمساڵی لە عێراق کردووەتە یەکێک لە گەرمترین ساڵەکان لە دوو دەیەی رابردوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.