وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بە فەرمانی سەرۆک بایدن، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی بەرگریکرانەی وردیان لە دژی چەند دامەزراوەیەک لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا ئه‌نجامداوه .
گروپه میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبیش پشت راستی بۆردومانه‌كه ده‌كه‌نه‌وه رایده‌گه‌یه‌نن: له هێرشه‌كانی فرۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ سه‌ر پێگه‌كانمان كوژراو بریندارمان هه‌یه.
لهراگهیاندراوێكدا ، جۆن کێربی، گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، هێزەئاسمانییەکانمان چەند دامەزراوەیەکی کارپێکردن و کۆگاکردنی چەکی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیان لە چه‌ند پێگەی جیاواز لەنێو خاکی عێراق و سووریا بە چڕی بۆردومان کرد.
راشیدهگهێنێت: بۆردومانەکان وەک وەڵامدانەوەیەکە لە دژی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کە ئەو گرووپانە لە دژی تاک و دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجامی دەدەن.
کێربی هەروەها گوتی بە لەبەرچاوگرتنی زنجیرە هێرشە بەردەوامەکانی گرووپە پاڵپشتیکراوەکانی ئێران دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، سەرۆک بایدن فەرمانی دەرکرد بە ئەنجامدانی کاری سەربازی زیاتر بەمەبەستی پەکخستن و بەرپەرچدانەوەی ئەو جۆرە هێرشانە.
له‌راگه‌یاندراوێكیشدا ، لیوا 14 سەر بە کەتائیبی سەید ئەلشوهەدا بڵاوی كرده‌وه:
کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه بارەگاکانیان لەلایەن ئەمریکا لە ناوچەی قائیم لەسەر سنووری عێراق و سووریا کراوه‌ته ئامانج، گروپه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، له‌و كاته‌دا هێزه‌كانمان له‌ئه‌ركی پیرۆزی خۆیاندابوونه.
گرووپەکە ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لەمەودوا لەگەڵ ئەمریکا لە شەڕێکی کراوەدا دەبین و رووبه‌روویان ده‌بێنه‌وه.
لە ئەنجامی بۆردومانی ئەمەریکا بۆ سه‌ر ئه‌و پێگه میلیشایانه 5 چه‌كداریان كوژراون و ژماره‌یه‌كیشیان برینداربوون.
ئەمریکا بارەگاکانی چه‌ند گروپێکی حەشدی شەعبی بۆردوومان ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.